فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنورەكانی هەرێمیان بۆردومان كرد

فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بە بیانوی گەریلاكانی پەكەكە چەندین ناوچەی سەر بە قەزای ئاكرێیان بۆردومان كرد.

بەپێی زانیارییەكان ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سەر بە قەزای ئاكرێیان لە سنوری پارێزگای دھۆک وەك ناوەچەكانی کافیا و سیان و ئەگنا و بابۆڵا ی‌ سەر بە دەڤەری نەھڵێ لە قەزای ئاکرێ بۆردومان كرد.

له‌ ئێستاشدا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە شێوەیەکی زۆر نزک بە سەر ئامانی ناوچەکانی ئامێدی و دێرەلوک و دەڤەری نھێل و چیای گارە و مەتینا دەسورێنەوە و ترسێکی زۆریش لای ھاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دگروستکراوە .




PM:10:22:25/09/2015