لەباکور خوێندکاران داوا خوێندن بەزمانی دایک دەکەن

لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکاندا لە تورکیا، دوێنی لەزۆربەی قوتابخانەکانی شارەکانی باکور دەستیان کرد بەمانگرتن، لەپێناو خوێندن بەزمانی دایک.

بەپێی میدیاکانی نزیک پەکەکە هەریەک خوێندکارانی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی لەشارەکانی ئامەدو هەکاری و شێرناخ و وان دەستیان بەمانگرتن کردووە، داوا دەکەن خوێندن بکرێت بە زمانی کوردی.

ئەو میدیانە بڵاویان کردەوە خوێندکاران  بۆ ماوەی یەک هەفتە ماندەگرن و دەوام ناکەن، هاوکات سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئەڵمانیاوە پاڵپشتی خۆی بۆ ئەو مانگرتنە راگەیاند.




AM:09:35:29/09/2015