ئەو ئافرەتەی لەپارکی دایک کوژرا پێشتر لە خانەی داڵدەدان بووە

ئەو ئافرەتەی ئەمڕۆ لەپاری دایک کوژرا، خەڵکی سلێمانییەو لەبەرئەوەی هەڕەشەی کوشتنی لەسەر بووە، پێشتر لەخانەی داڵدەدان بووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئەو ئافرەتە ٢١ ساڵەی ئەمڕۆ لەپارکی دایک بەدەمانچە کوژرا، پێشتر لەلایەن کەسوکاریەوە هەڕەشەی کوشتنی لەسەر بووە، هەر بۆیە ماوەیەک لەمەبەر لەخانەی داڵدەدان بووە کە شێلتەرێکەو پارێزگاری لەو ئافرەتانە دەکات کە هەڕەشەیان لەسەرە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەو ئافرەتە لەسەر ئەوەی کێشەیەکی دارایی کە لەگەڵ کەسوکارەکەیدا هەیبووە، بەناچاری پەنای بردۆتە بەر شێڵتەرەکان و لەو کاتەدا کە لەوێ بووە ژیانی هاوسەری لەگەڵ گەنجێکدا پێکهێناوە کە ئەو گەنجە بووە ئەمڕۆ لەپارکی دایک لەگەڵیدا دانیشتووە، پاشان لەشێڵتەرەکە هاتۆتە دەرەوە، دوای ئەوەی بەڵێننامەیان لەکەسوکاری وەرگرتووە کە مەترسی دروسناکەن لەسەر ژیانی.

  پێشتر وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند: ئه‌و كچه‌ی‌ ئه‌مڕۆ كوژرا خه‌ڵكی شاری سلێمانییەو خێزاندارە.

نەقیب سەرکەوت حەسەن‌ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد پۆلیس توانیویەتی لە 80%ی تاوانه‌كانی‌ كوشتن ئاشكرا بووه‌".

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ٢:٣٠ لە پارکی دایک کەسێکی کە جلی کوردی رەشی لەبەردابووە تەقەی لە ئافرەتێک کردووەو بەسەختی برینداری کردووەو دواتر گیانی لەدەستداوە.



PM:11:00:02/10/2015