په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان داوا دەكەن داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ بكرێت
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوێنێوه مانیان گرتبوو، ئه‌مڕۆ مانگرتنه‌كه‌یان كۆتایی پێهێناو ڕایانگه‌یاند، مانگرتنه‌كه‌یان په‌یامێك بوه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
(سالار مه‌حمود) به‌نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانتاره مانگرتوه‌كان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بۆ دووه‌مجاره له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌هۆڵی په‌ناگیری مان ده‌گیرێت، جاری یه‌كه‌م بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی ناوخۆ بوه، ئه‌مجاره‌ش بۆ پشتیوانی له‌داواكاریی ڕه‌وای هاوڵاتیان‌و دابینكردنی موچه‌و چاكسازی گشتی بووه.
هاوكات ئەو پەرلەمانتارانە ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان یاداشتێكیان بۆ په‌رله‌مانتاران خوێنده‌وه‌و له‌چه‌ند خاڵێكدا داواكارییه‌كانیان خستبوه‌ڕوو.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا (د. شێركۆ حه‌مه ئه‌مین) یاداشته‌كه‌ی به‌ناوی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كانه‌وه خوێنده‌وه‌و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، په‌رله‌مانتاران داواكارن چاكسازییه‌كی ڕیشه‌یی ڕابگه‌یه‌ندرێت‌و پێداچونه‌وه به‌سیستمی خانه‌نشینی بكرێت‌و داواكاری خۆپیشانده‌ران له‌زاخۆوه تا خانه‌قین جێبه‌جێبكرێت.
وتیشی:"به‌پێویستی ده‌زانین پرۆژه بڕیارێك بۆ لێپرسینه‌وه‌ی غیابی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ربكرێت دوای ئاماده‌نه‌بون، لایه‌نه‌كان بگه‌نه ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت كۆببنه‌وه بۆ ڕێكخستنی كاری هاوبه‌ش‌و چاكسازی ڕیشه‌یی له‌دۆسیه‌ی دارایی‌و نه‌وت بكرێت".
یاداشته‌كه بوه جێگه‌ی نیگه‌رانی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاران‌و پێیان وابوو خۆپیشاندانه‌كان سه‌رتاسه‌ری نین‌و به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانیش له‌گه‌ڵ یاداشته‌كه نه‌بون.
PM:02:33:07/10/2015