بەپەلە.. خۆپیشاندەران: نامانەوێ بارزانی، ئێمە خەڵكی سلێمانی
خۆپیشاندەرانی شاری سلێمانی كە ئەمرۆ لەبەردەم هۆڵی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی كۆببونەوە تا دێت ژمارەیان زیاتر دەبێتو لە ئێستادا شەقامەكانی بەختیاریو زەرگەتەیان داخستوە.
ئەمرۆ ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە نەبوونی موچەو قەیرانی هەرێم لەبەردەم هۆڵی كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی لە گراند میلینیۆمی سلێمانی كۆبوونەوەو خوازیاری ئەوە بوون كە پەیامی خۆیان ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان بكەن.
هاوكات ژمارەیەكی زۆری هێزەی ئەمنیو پۆلیس كۆنترۆڵی خۆپیشاندەرانیان كرد.
خۆپیشاندەرانی سلێمانی كە تا دێت ژمارەیان زیاتر دەبێت لە ئێستادا بە هەڵدانی چەندین دروشم وەك "نامانەوێ بارزانی، ئێمە خەڵكی سلێمانی" شەقامەكانی بەختیاریو زەرگەتەیان داخستووە.
PM:01:53:08/10/2015