بەپەلە.. كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی شكستی هێنا
كۆبوونەوە پێنج قۆڵییەكەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم كە چەندین كاتژمێر پێش ئێستا دەستی پێكرد شكستی هێناو چوار لایەنە سیاسییەكە لەمبارەیەوە راگەیەنراوێك بڵاودەكەنەوە.
سەرچاوەیەك لە كۆبوونەوەی پێنج قۆڵی كە هۆتێل میلینیۆمی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بە سپی راگەیاند: كۆبوونەوەكە پاش چەندین كاتژمێر گفتوگۆ شكستی هێناو لایەنەكان نەگەیشتنە هیچ رێكەوتنێك.
سەرچاوەكە وتیشی: بڕیار چوار لایەنی سیاسی (یەكێتی، گۆڕان، یەكگرتوو، كۆمەڵ) سەبارەت بە شكستهێنانی گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی راگەیەنراوێكی هاوبەش بڵاوبكەنەوە.
PM:07:18:08/10/2015