پارتی‌و یەكگرتوو بە نهێنی لەسەر پێكهێنانی حكومەت رێكەوتن

پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە نهێنی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی دهۆك رێكەوتنیان كردوە.

بەپێی هەواڵێكی (KNN) پاش  تێپه‌ڕبوونی‌ ساڵێك‌و 5 مانگ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و یه‌كێتیی‌ نیشتیمانی‌ كوردستاندا بكات، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامیدا واژۆ ده‌كات، له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ خۆجێیی پارێزگای‌ دهۆك و تیایدا پارتی‌ 23 پۆسی‌ به‌یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ داوه‌، به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 3ی یه‌كگرتووش زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌.




PM:02:47:09/10/2015