په‌رله‌مان ڕه‌خنه‌ی توند له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت
نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان جارێكی تر پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری مانگرتن‌و خۆپیشانده‌ران دوپاتده‌كاته‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی توندیش له‌حكومه‌ت ده‌گرێت كه زۆر بێباك‌و كه‌مته‌رخه‌مه له‌ئاست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی سلێمانیدا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕاگه‌یاندراوێك له‌نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا, به‌چه‌ندین قه‌یرانی قوڵدا ده‌ڕوات, كه ئه‌نجامی ئه‌مانه دواكه‌وتنی مووچه‌ی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه خۆرانی كوردستانی لێكه‌وتۆته‌وه, كه‌ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لێپرسراوێتی هه‌ڵگرێت‌و پلانی گونجاوی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان هه‌بێت, ئێستاش خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان, به‌تایبه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی چه‌ندین ڕۆژه مانگرتن‌و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه, به‌ڵام تائێستا حكومه‌ت زۆر كه‌مته‌رخه‌مانه مامه‌ڵه ده‌كات‌و وه‌ڵامێكی گونجاوی خۆپیشانده‌رانی نه‌داوه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ك نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان:
1- پشتگیری داوای ڕه‌وای خۆپیشانده‌ران‌و هه‌موو جۆره چالاكیه‌كی مه‌ده‌نی‌و دور, له‌توندوتیژی ده‌كه‌ین.
2- داواكارین خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان و پاسه‌وانانی باره‌گاكان دووركه‌ونه‌وه, له‌توندو تیژی و به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردن و ڕشتنی خوێنی خۆپیشانده‌ر و هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌كه‌ین, ناكرێت له‌ژێر هیچ بیانویه‌كدا چه‌ك له‌به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌راندا به‌كاربهێنرێت, هاوكات ئه‌ركی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه, سه‌لامه‌تی خۆپیشانده‌ران و هیزه‌ئه‌منیه‌كان و دامه‌زراوه‌كان و باره‌گای لایه‌نه‌كان بپارێزن.
3- وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خێزانی شه‌هیدانی, پاراستنی خاكی كوردستان و شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان, هیوای زوو چاك بونه‌وه بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین, و ئه‌ركی حكومه‌ته ته‌قه‌كه‌ران ده‌ست گیربكات و بیانداته دادگا‌و كه‌یسه‌كان ون نه‌كرێن.
ئێمه‌ش له‌په‌رله‌مانی كوردستان, كاری لێبڕاوانه و ته‌واو ده‌كه‌ین, بۆ هێنانه‌دی داوای ڕه‌وای خۆپیشانده‌ران و, ئه‌نجامدانی چاكسازی ڕیشه‌یی و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست له‌گه‌ڵ حكومه‌ت, بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
خوازیارین داواكردنی مافه‌كان به‌ئاشتیانه‌و دوور له‌توندوتیژی بێت‌و حكومه‌تیش ده‌بێت, به‌زووی وه‌ڵامبداته‌وه‌و ئه‌ركی دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كان‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و میدیا‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیه, كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكه‌ن.
نوسینگه‌ی سلێمانی
په‌رله‌مانی كوردستان
PM:09:24:10/10/2015