پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان چوونه سه‌ر باره‌گای حیزبه‌کان له‌وشاره‌و و ئاڵاکانیان داگرتن.
په‌یامنێری سپی رایگه‌یاند: گه‌نجان ئاڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه ئیسلامییه‌کان و پارتی و شیوعیان داگرت و ته‌نها باره‌گای یه‌کێتی ماوه.
سه‌باره‌ت با داگرتنی ئاڵێ‌ی پارتی، په‌یامنێری سپی رایگه‌یاند : پارتی خۆی ئاڵای سه‌ر باره‌گاکه‌ی داگرتووه.
هۆکاری دانه‌گرتنی ئاڵای یه‌کێتی، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌و هێزه زۆره‌ی که له‌ده‌وری باره‌گاکه کۆکراوه‌ته‌وه.