سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند : رێگریكردن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران بۆ چوونه ناو شاری هه‌ولێر جۆرێكه له كوده‌تاكردن و داگیركردنی شاری هه‌ولێره.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لەنووسینگەی پەرلەمانی کوردستان، د. یوسف محەمەد وتی " به پشتیوانی خوا‌و هیمه‌تی په‌رله‌مانتاران، ئەو کودەتایە سه‌ركه‌وتوونابێت".
لەو کۆنگر رۆژنامەگەریەدا کە سەرۆک و نوینەرانی هەر چوار فراکسیۆن سەرەکیەکە، جگە لەپارتی بەشداربوون، سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوەی روویدا گۆڕانكارییه‌كی خراپە لەپرۆسەی سیاسیدا‌و كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌بات.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: په‌رله‌مانی كوردستان شه‌رعیه‌تی له خه‌ڵكه‌وه وه‌رگرتووه ته‌نها خه‌ڵكیش ده‌توانێت شه‌رعیه‌تی لێوه‌رگرێته‌وه، كوردستان شوێنی كاركردنی ئێمه‌یه بۆیه له هه‌رشوێنێك بێت به‌رده‌وامده‌بین له كاركردن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: بارودۆخی هه‌رێم به په‌كخستنی په‌رله‌مان چاره‌سه‌رناكرێت، كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی چه‌ند مانگی رابردوو و قه‌یرانی دارایی و كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، ئێستاش له هه‌ركاتێك زیاتر پێویستمان به دیالۆگ و گفتوگۆی سیاسییانه هه‌یه.
راشیگه‌یاند: ئێمه ناچینه ژێر باری هیچ كوده‌تایه‌ك كه‌به‌سه‌ر په‌رله‌مان و یاسادا بكرێت.
یوسف محه‌مه‌د جه‌ختیكرده‌وه كه داخوازی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر ره‌وایه‌و نابێت به فیشه‌ك وه‌ڵام بدرێته‌وه.
هه‌ر له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی بازگه‌ی پردێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: ئه‌و هێزه‌ی كه رێگرییان له ئێمه كرد ئه‌گه‌ر له شه‌نگال بووایه ئێستا سه‌دان ژن و كچمان له‌ژێر ده‌ستی تیرۆرستاندا نه‌ده‌بوون.
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەبوبەکر عەلی و نوێنەری فراکسیۆنی یەکگرتوو، لەرێگای تەلەفونیشەوە سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەو کارەی ئەمڕۆی هێزەکانی پارتیان بە کودەتا وەسفکرد.