پێنج فراکسیۆنەكە ڕێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان مەحكوم دەکەن

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج فراکسیۆنی پەرلەمان ئیمزایان لەسەر بەیاننامەی ئیدانەکردنی ڕێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە بۆ چوونە ناو شاری هەولێر.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە NRT ڕاگەیاند: لەدوای ڕێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمان لە بازگەی پردێ، هەر پێنج فراکسیۆنەکە (یەکێتی، گۆران، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزوتنەوەی ئیسلامی) کۆبووینەوە و بەیاننامەیەکمان واژۆ کرد بۆ ئیدانەکردنی ئەوە ڕووداوە.

هەروەها وتیشی "لە بەیاننامەکەدا ئیدانەی ڕێگریکردن لە سەرۆکی پەرلەمانمان کردووە و باسمان لە خۆپیشاندانەکانی ئێستای هەرێم کردووە".

سەبارەت بە کۆوبونەوەی لایەنە سیاسییەکان سۆران عومەر وتی "ئێمە وەک ئەندام پەرلەمانان ئاگاداری هیچ کۆبوونەوەیەک نین و نازانین ئاخۆ لایەنە سیاسییەکان لە ئەمڕۆدا کۆدەبنەوە یاخود نا".



PM:01:54:12/10/2015