سبەی کۆسرەت‌و عەلی باپیرو محەمەد فەرج کۆدەبنەوە

سبەی ١٠/١٣ لە شاری هەولێر کەسانی یەکەمی هەر سێ حیزب ( یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ) کۆدەبنەوە.

ئەو کۆبوونەوەیەی کە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوا پەرەسەندنەکانی چەند رۆژی رابردوو و دەرکردنی وەزیرەکانی گۆڕان و رێگریکردن لەسەرۆکی پەرلەمان سازدەکرێت، هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ و محەمەد فەرەج و عەلی باپیر بەشدار دەبن.

بەپێی زانیاریەکانی سپی کۆبوونەوەکە لە شاری هەولێر سازدەکرێت.

سەبارەت بە بەشداری نەکردنی گۆڕان، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەوە بە سپی راگەیاند کە ئەو سێ لایەنە لەئاستی کەسی یەکەمدا کۆدەبنەوەو بەوپێیەی نەوشیروان مستەفا لە کوردستان نییە، بۆیە بە کەسی گۆڕانیان رانەگەیاندووە بەشدار بێت.




PM:09:14:12/10/2015