نوێترین لێدوانی حكومەتی هەرێم لەبارەی موچە

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، موچەی هیچ فەرمانبەرێك نافەوتێ، ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە، ناتوانن كاتێك دیاری بكەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی موچە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی رایگەیاند: "موچە لەسەر فرۆشتنی نەوت وەستاوە، ئێستا حكومەتی هەرێم ٥٥٠ بۆ ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە رەوانەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكات".

وتیشی: "ئەو داهاتە چەند مانگێكی دەوێت تاوەكو دێتەوە هەمووشی بەیەكجار نایەتەوەو هەركاتێك بگات دەیدەین بە موچەی هاوڵاتیان".



PM:03:50:13/10/2015