بەپەلە.. ئۆتۆمبێلەكەی شڤان زەنگەنە دۆزرایەوە
شڤان زەنگەنە، سه‌رۆكی ڕێكخراوی سكاڵا‌و چاودێریی كە لە دوێنێوە هیچ سۆراغێكی نیە، كەمێك پێش ئێستا ئۆتۆمبێلەكەی لە گوندێكی نزیك تاسڵوجە دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەكی پۆلیس كە نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت بە سپی راگەیاند: زانیاریی ئەوەیان بەدەست گەیشتووە كە ئۆتۆمبێلێك لەگوندێكی نزیك تاسڵوجە بێ خاوەنە‌و پۆلیس بەدوای رووداوەكەدا چووەوە پێدەچێت ئۆتۆمبێلی شڤان زەنگەنە بێت، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر خودی شڤان زەنگەنە نیە.
سەرچاوەکە وتی ئۆتۆمبیلەکە هیچ ئاسەواری فیشەک و خوێنی پیوە نیەو تەنها جامەکەی شکاوە.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه شڤان زه‌نگه‌نه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌نووسی به‌رده‌م ئۆفیسی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێكه‌وتوه، به‌ڵام به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆوه مۆبایله‌كه‌ی داخراوه‌و له‌و كاته‌وه ناتوانن په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌ن و چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان نادیاره.
سەبارەت بەو هەڕەشانەی لە شڤان زەنگە كراوە، رۆژنامەنوس نیاز عەبدوڵا دەڵێت: دوای ئەوەی شڤان زەنگەنە بەشداری خۆپیشاندانی بەردەم هۆڵی کۆبوونەوەکانی پێنج لایەنە سیاسییەکە بوو لە 2015.10.8 لە شاری سلێمانی، ئێوارەی هەمان رۆژ لە میانی گفتوگۆی تەلەفۆنیمان پێی راگەیاندم کەوا لە چەندین سەرچاوەی نادیارەوە راستەوخۆ لە رێگای تەلەفۆن و نامەوە هەڕەشەی لێدەکرێت. رۆژانی دواتریش بە بەردەوامی هەڕەشە لە خۆی و خێزان و خانەوادەکەی کراوە، تا راددەی دانانی گوللە بۆی وەک ئاماژەیەک بۆ کوشتنی.
PM:04:46:13/10/2015