بزووتنەوە گۆڕان ئەو هێڵە سوورانە ئاشکرا دەکات پارتی کردوونی بەمەرج بۆ گەڕاندنەوەی وەزیرەکان بۆ ناو کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی.
میدیای بزووتنەوەی گۆڕان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە لەکۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی کە دوێنێ لەهەولێر سازکرا پارتی دوو مەرجی داناوە بۆ وەرگرتنەوەی وەزیرەکانی گۆڕان بۆ ناو حکومەت "بێدهنگبوون له پرسی سهرۆكایهتی ههرێم و قهیرانهكانی ناوخۆ، ئەمە مەرجی یەکەمە".
مەرجی دوومیش گۆڕینی سهرۆكی پهرلهمان، د،یوسف محەمەدە".
گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی کە دوێنێ١٣/١٠/٢٠١٥ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو ئەو دوو مەرجە باسکراوە.