حكومەتی هەرێم: تەقە لە كاروانی ئۆتۆمبیلەكانی نێچیرڤان بارزانی نەكراوە

سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەتیکردەوە تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرابێت و وتیشی ئەو هەوڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.

سامی ئەرگوشی سکرتێری ڕۆژنامەوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە NRT ڕاگەیاند، هەواڵی تەقەکردن لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەمەش دوای ئەوە هات لە چەند میدیایەکەوە بڵاوکرایەوە کە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕووبەڕووی تەقەلێکردن بووەتەوە لەسەر ڕێگای ماڵی مەسعود بارزانی.

بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەکاتێدایە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لە تارانە و بەشدارە لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ.




PM:01:27:17/10/2015