ئاری هەرسین بەناوی دەستەی سەرۆکایەتی لیژنەی پێشمەرگەوە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" دژی سزادانی سیاسیە".
ئاری هەرسین لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە پۆستێکدا بڵاویکردۆتەوە" هه‌واڵێك بڵاو بۆته‌وه كه گوایا هه‌ندێك ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه كه ئینتیمایان بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه له كاروباری خۆیان له ڕیزه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوور خراونه‌ته‌وه. وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی به‌دواداچونمان ده‌ركه‌وت كه به هیچ جۆرێك بڕیاری له‌و جۆره نه‌دراوه بۆ یه‌كه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
ئاری هەرسین دەڵێت" ئێمه له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له پارله‌مانی كوردستان، داوا له سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه به‌ڕێزه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین ده‌كه‌ین، له حاڵه‌تی روداوی نه‌خوازراوی له‌و بابه‌ته به زوترین كات لیژنه‌كه‌مانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه. چونكه ئه‌م جۆره له سزای سیاسی به هیچ جۆرێك قابیلی قوبوڵ نیه".
ئەو لێدوانەی ئاری هەرسین لە کاتێکدایە چەند پێشمەرگەیەکی سەر بەگۆڕان لە تەلەفزیۆنی KNNەوە دەرکەوتن و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد لەسەر لایەنگریان بۆ گۆڕان لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.