عەبادی موچەی دوو مانگی ئەم وەزارەتەی هەرێم سەرف دەكات
وه‌زیری دارایی عێراق مژده‌یه‌ك به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و جوتیارانی هه‌رێم ده‌دات، هاوكات ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و دوو مژده‌یه‌ش ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی به‌ده‌ستهێناوه.
(سیروان سیرینی) په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ (هۆشیار زێباری) وه‌زیری دارایی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر بۆ كوردستان ڕاگه‌یه‌نراون.
سیرینی ئاشكرایكردووه، زێباری پێیڕاگه‌یاندوون، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی مافه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه قسه‌یكردووه‌و ڕه‌زامه‌ندی عه‌بادی وه‌رگرتووه بۆ سه‌رفكردنی دوو موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
سیرینی ئه‌وه‌ئی ئاشكراكردووه، زێباری باسی جوتیارانیشی كردووه‌و وتویه‌تی:"سه‌باره‌ت به‌پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی (٢٠١٤و ٢٠١٥)ش، بڕیاری خه‌رجكردنی دراوه‌و جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی دراوه‌ته وه‌زاره‌ته‌كانی بازرگانی‌و كشتوكاڵ".
PM:03:26:19/10/2015