"مادەكەی عیسا بارزانی سەدان شۆڕشگێڕی كوردی پێ لەسێدارە دراوە"
عیسا بارزانی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و ماده یاساییه ئاشكرا ده‌كات، كه عیسا بارزانی پێی ده‌ستگیركراوه و ده‌شلێت، سه‌دان كوردی شۆڕشگێڕ‌و ڕێكخستنی لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌ده‌ستی ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس به‌م ماده‌یه له‌سێداره دراون.
سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك نوسیوێتی، پاش به‌دواداچونی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ گرتنی عیسا بارزانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش- هه‌ولێر به‌نوسراوی ژماره "1179 له 1/10/2015"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، عیسا بارزانی له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، به ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003 ده‌ستگیركراوه.
باس له‌وه‌شده‌كات، ئه‌و ماده‌یه مادده‌ی 156ی یاسای ژماره 111ی ساڵی 1969ی سزادانی عێراقی هه‌مواركراوه، به ماده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 21ی ساڵی 2003 و ده‌قی مادده‌كه‌ش ئه‌مه‌یه :
هه‌ركه‌سێ به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، له‌كارێكدا تێوه‌گلێ به‌مه‌به‌ستی زیاندان له‌ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ری داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ببێته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه، به‌به‌ندكردنی هه‌تا هه‌تایی یان به‌ندكردنی كاتی سزا ده‌درێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ماده‌كه "ماده‌ی 156یاسای ژماره 111ی ساڵی ساڵی 1969ی سزادانی عێراقی" پێش هه‌مواركردنه‌وه‌ی، سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان بووه‌و سه‌دان كوردی شۆڕشگێڕ‌و ڕێكخستنی لایه‌نه كوردستانیه‌كان به‌ده‌ستی ڕژێمی له‌ناوچوی به‌عس به‌م ماده‌یه له‌سێداره دراون، بۆیه ئه‌م مادده ماده‌یه‌كی لاستیكیه‌و ده‌توانرێت زۆر كه‌سی پێ ده‌ستگیربكرێ و سزای توندی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ.
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكاران كوردستان و ره‌خنه‌گرتن له پارتی دیموكراتی كوردستان، عیسا بارزانی بانگهێشتی ئاسایش ده‌كرێت و دوای ئه‌وه‌ی خۆی سه‌ردانی ئاسایش ده‌كات، ده‌ستگیرده‌كرێت.
PM:11:07:21/10/2015