پارتی پێشنیازی فیفتی فیفتی بۆ یەکێتی دەکات

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە کە لەگەڵیدا حکومەتی کاربەڕێکەر، یاخود حکومەتی داھاتووی ھەرێم پێکبھێنێت و بەجۆرێک (٥٠ بە ٥٠) سەرجەم پۆستەکانی ھەرێم لەناو خۆیاندا دابەش بکەن.

بەپێی هەواڵێكی (SNN) مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشنیازی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە کە لەگەڵیدا حکومەتی کاربەڕێکەر، یاخود حکومەتی داھاتووی ھەرێم پێکبھێنێت و بەجۆرێک (٥٠ بە ٥٠) سەرجەم پۆستەکانی ھەرێم لەناو خۆیاندا دابەش بکەن، بەڵام یەکێتی ڕەتیکردۆتەوە بەو پێشنیازە ڕازی بێت.

بەپێی ئەو هەواڵە پارتی دوای ڕەتکردنەوەی ئەو پێشنیازەی، داوایکردووە یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێت، بەڵام ئەوەش بەھەمانشێوە ڕەتکراوەتەوەو یەکێتی بڕیاریداوە ھیچ پۆستێکی بزوتنەوەی گۆڕان وەرنەگرێت.




PM:05:21:23/10/2015