لقی 11ی پارتی سكاڵایەك تۆمار دەكات

بەرپرسی لقی 11ی پارتی سكاڵایەكی یاسایی لەسەر ئەو كەسانە دەكات كە بەوتەی ئەو هێرشیان كردوەتەسەر بارەگاكانیان لە دەڤەری راپەڕین.

نەجات حەسەن، بەرپرسی لقی 11ی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگەیاند: "جگە لە بارەگای لقی 11، هەموو بارەگاكانی دیكەمان ڕادەستی هێزە ئەمنییەكان كردووە و، ئێستا كادیرانی ئێمە لەناو بارەگای لق دەوام دەكەن، لەو رووداوانەیشدا 27 كادیر و پێشمەرگەمان بریندار كراون و 6 بارەگایشمان سووتێنراون و تاڵان كراون و زیانیان پێ گەیاندوون"‌.

وتیشی: "كۆمەڵێك كەس دەستگیر كراون و رێكارە یاساییەكان بەردەوامن، ئێمەیش وەك پارتی سكاڵامان تۆمار كردووە، چونكە لە حەقی خۆمان خۆش نابین و دەبێت هەموو ئەو ئاژاوەگێڕانە سزا بدرێن".




AM:11:59:27/10/2015