وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا: له یارمه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین
شه‌وی رابردوو وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌ردانی هێزه‌كانی زێڕه‌ڤانی كرد.
ئۆرسولا ڤۆن دێر لێین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا به رووداوی راگه‌یاند: "به‌ناوی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه سوپاسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌م، كه له پێشی هێزه جیهانییه‌كانن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش".
وتیشی: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له یارمه‌تی و هاوكارییه‌كانمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع شه‌ڕ ده‌كات له‌گه‌ڵ داعش، پێویسته له‌سه‌ر ئێمه و وڵاتانی جیهان یارمه‌تی پێشمه‌رگه بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ داعش براوه بێت".
وا بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كۆببێته‌وه.
PM:12:29:27/10/2015