خوێندنی باڵا: تا ئێستا زانكۆ لایەن كارا نەكراوە

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵێک لە چەند دەزگاو دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندن سەبارەت بە کاراکردنی (زانکۆلاین)، ئێمە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی سەرباری ڕەتکردنەوەی ئەو هەواڵە, دەرچوانی پۆلی (١٢)ی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە چەند ڕۆژی داهاتودا (زانکۆلاین) کارا دەکەین.


لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە دوێنیەوە لە چەند دەزگاو دامەزراوەیەکی ڕاگەیاندن هەواڵێک سەبارەت بە (زانکۆلاین) بڵاوکرایەوە کە گوایە کارا کراوە, لێرەوە سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوەو ڕایدەگەێنین هەوڵەکان لە ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە دیوانی وەزارەتەکەمان بەردەوامە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتودا (زانکۆلاین) بۆ دەرچوانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی کارا بکرێت.


http://www.mhe-krg.org/ku/node/2486




PM:01:19:27/10/2015