مەروان گەڵاڵی سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێت" تاوەكو بارودۆخی پەرلەمان ئاسایی نەبێتەوە نە لەسلێمانی و نە لەهەولێر بەشداری هیچ كۆبونەوەیەكی پەرلەمان ناكەین".
مه‌روان گه‌ڵاڵی سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌شداری نه‌کردنیان له هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی په‌رله‌ماندا به‌ند ده‌کات به ئاسایی بوونه‌وه‌ی بارودۆخی په‌رله‌مانی کوردستان و ده‌ڵێت" نامانەوێت پەرلەمان دوو لەت بێت و دەمانەوێت سەرجەم فراكسیبۆنەكان بەشداربن بۆ هەولێریش تاوەكو سەرۆكی پەرلەمان نەگەڕێتەوە بەشداری هیچ دانیشتنێك ناكەین".
له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گه‌ڵاڵی له‌سه‌ر رێگرتن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ده‌ڵێت" هیچ یاسایەك نییە تاوەكوە پارتی پشتی پێببەستێت بۆ لێسەندنەوەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لە گۆڕان و یوسف محەمەد".
ده‌شڵێت" دەبێت پارتی بۆ لێسەندنەوەی ئەو پۆستە پشت بە بەكارهێنانی هێز ببەستێت بەڵاو بەكارهێنانی هێز بۆ هیچ كەس ناچێتەسەر".