د. یوسف: پەرلەمان ناتوانێت متمانە لەهیچ وەزیرێك وەربگرێتەوە
د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا هەرێمی کوردستان سه‌رۆكی نیه، بۆیه په‌رلەمان ناتوانێت هیچ یاسایەک دەربکات‌و متمانە لە هیچ وەزیرێک وەربگرێتەوە.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری پاسه‌وان، رایگه‌یاندوه بێ چارەسەرکردنی پرسی سەرۆکایەتیی هەرێم ناکرێت په‌رلەمان کۆببێتەوە چونکە ئیشی په‌رلەمان زۆر بەستراوەتەوە بە سەرۆکایەتیی هەرێمەوە.
د.یوسف محه‌مه‌د، وتیشی "هەم لەڕوی یاسادانەنەوەو هەمیش لەڕوی چاودێرییەوە، په‌رلەمان ناتوانێت هیچ یاسایەک دەربکات‌و متمانە لە هیچ وەزیرێک وەربگرێتەوە چونکە ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌مان نییە. ئێمە پێویستمان بەوە هەیە سەرۆک هەبێت، یان دەبێت دەسەڵاتەکانی سەرۆک بگوازرێنەوە بۆ په‌رلەمان‌و ئەنجومەنی وەزیران تا ئەو کاتەی کە سەرۆک دەبێت".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه ئه‌و رێگریه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌و كراوه بەمانای وشە کوده‌تابوه‌و بەو مانایەی کە هێزی چەکدار هەوڵی وەستاندنی دەزگا شەرعییەکان دەدەن ئەوە لە سادەترین پێناسەدا کوده‌تایە.
جه‌ختیكردوه‌ته‌وه هیچ دەرفەتێکی دیکەیان نییە جگە لە چەسپاندنی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌ڵێت "هەنگاونان بەرەو حوکمی دیکتاتۆریی بنەماڵەیی لە هەرێمی کوردستان چارەنوسی هەرێمی کوردستان وەک چارەنوسی وڵاتانی ئەو رژێمانەی دەوروبەرمان دەکات کە نەک هەر رژێمەکان خۆیان لە روخاندان بەڵکو وڵاتەکانیشیان بە هۆی خۆیانەوە وێرانکردوە".
ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو لەپرسی سەرۆکایەتیی هەرێم هەمو لایەنەکان هەمیشە وتویانە با موڕاعاتی پارتیی بکەن تا بارودۆخەکە تێکنەچێت، لەسەرەتای نوسینی قانونی سەرۆکایەتیی هەرێم لە خولی دوی په‌رلەمان ناڕەزایەتییەکی زۆر هەبو لەناو یەکێتیدا، بەڵام تا بارودۆخەکە تێکنەچێت یەکێتیی قانونەکەی قبوڵکرد.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ته‌ئكیدی كردوه‌ته‌وه پرسی سەرۆکایەتیی هه‌رێم پرسی ئەساسیی هەرێمی کوردستانە و پەیوەندیدارە بە کۆی سیستەمی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان.
وتیشی "ئێستا لە دوڕیانێکداین ئایا سیستەمێکی په‌رلەمانیی دیموکراسیی هەڵدەبژێرین کە کۆی دامەزراوە حوکمڕانییەکان لەبەرانبەر نوێنەرانی گەلدا لێپرسراو دەبن یان سیستەمێکی بنەماڵەیی نابەرپرسیار هەڵدەبژێرین کە وا دەکات دەسەڵاتەکان لای کۆمەڵێک کەس کۆببنەوەو بێئەوەی لەژێر چاودێرییدا بن هەروەک ئەوەی ئێستا هەیه".
PM:01:49:28/10/2015