"حکومەتی هەرێم خۆشحاڵە"

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێم خۆشحاڵە بە بڕیاری دادگای تێگزاس.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند" حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ بەربەستی یاسایی نە لە ئەمریکا نە لەهیچ شوێنێکی تر نییە بۆ موومارەسە کردنی مافی یاسایی خۆی بەپێی دەستووری عێراق بۆ هەناردە کردن و فرۆشتنی نەوت لە هەموو جیهان".

بەیاننامەکە ئەوە ئاشکرا دەکات دادگای ولایەتی تێگزاس لەولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای یاسایی حکومەتی عێراقی بۆ ڕێگری کردن لە فرۆشتی نەوتی هەرێم هەڵوەشاندەوە.



PM:09:33:29/10/2015