هەواڵێك بۆ دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێكدا دەرچوانی پۆلی 12 ئامادەیی كە ساڵی پاریان بە ساڵی سەرنەكەوتن بۆ ئەژمار كراوە دڵنیا دەكاتەوە كە 3 نمرەیان پێدەدرێت.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە:
لەبارەی پێدانی (٣%) نمرە بە دەرچوانی پۆلی (١٢) ئامادەیی, کە ساڵی پار بەساڵی نەکەوتن بۆیان ئەژمار کراوه, بەپێویستی دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بخەینەڕوو.
ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی ساڵەکانی دەرچون (٣) نمرە دەبەخشێتە دەرچوانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی, بۆیە ئەرکی وەزارەتی پەروەرەیە کە بۆ وەزارەتەکەمانی دیاری بکات ئایا دەرچوانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی, کام دەرچووە کە بە ساڵی یەکەم، یاخود ساڵی دوەم پۆلی (١٢)ی ئامادەییان تەواو کردوە. ئێستاش سوپاسی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ین كه بڕیاریانداوه پێش ته‌واوبونی واده‌ی داخستنی (زانكۆلاین) "ده‌رچوانی ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌هه‌ردوو خوله‌كانیانه‌وه و، ناوی ئه‌و ده‌رچوانه‌ی به‌دوو ساڵ زیاتر ده‌رچونه جیا بكه‌نه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مانی بكه‌ن"، ئه‌وه‌ش ئه‌ركی ئێمه ئاسان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له ته‌واوبونی واده‌ی كارابونی (زانكۆلاین) كاره‌كانمان ته‌واو بكه‌ین.
بۆیه ئێمه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رچوانی پۆلی (12) دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئێمه هیچ دوودڵ نین له پێدانی ته‌واوی مافی ده‌رچوان و ئه‌و (3) نمره‌یه به‌خوێندكاران و، پابه‌ندین به‌و به‌ڵێنه‌ی كه پێشتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ڕێكه‌وتبوین بۆ پێدانی ئه‌و (3) نمره‌یه به‌ده‌رچوان.
PM:01:21:31/10/2015