رۆژنامەنوسێكو چەند هەڵسوڕاوی مەدەنی هەرێمی کوردستان لە توركیا دەستگیركران
ئەمرۆ رۆژنامەنوسێكو چەند هەڵسوڕاوی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت كە لەسلێمانییەوە بۆ هەڵبژاردنەكانی توركیا سەردانی باكوری كوردستانیان كردبوو لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دستگیركران.
لەمابەرەیەوە رەحمان غەریب بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی "ئاگاداركراین كە نوێنەری سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان لە هەمان كاتدا پەیامنێری سایتی وێستگە لە گوندی ئالان گوری سەر بە شاری ئامادە لەگەڵ هەریەك لە نوێنەرانی رێكخراوی رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت ( عەتا محمد، تاوس خالید، نزار احمد، میر جاف) لە لایەن هێزێكی تایبەتی توركیاوە دەست بەسەر كراون".
PM:02:19:01/11/2015