قوباد تاڵەبانی: کەی گونجاو بوو ئەو کات سەردانی بەغدا دەكەین

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "کەی گونجاو بوو و برادەرانمان لە بەغدا توانیان پێشوازیمان لێبکەن و ئێمەیش توانیمان شاندەکە رێکبخەین، ئەوکات سەردانەکە دەکەین".

ئەمرۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی كە پاش گفتوگۆکانی دیداری مێری ئەنجامیدا، سەبارەت بە رێكەوتنی نوێی هەرێم‌و بەغدا وتی: بە دڵنیاییەوە ئەو رێککەوتنەی پێشوو جێبەجێ نەکرا و هەرچەندە قسەی لەسەر بکرێت گرنگ ئەوەیە کە رێکنەکەوتین لەسەری، ئێمە بچینەوە بۆ بەغدا ئامادەین رێکبکەوینەوە لەگەڵ عێراق، رێککەوتنەکە دەبێت بەشێوەیەک بێت کە گونجاو بێت و قابیلی جێبەجێکردن بێت، رێککەوتنێکیش نەبێت تەنیا لەسەر کاغەز بیت و دوای ئەوەی هاتنیە سەر جێبەجێکردنی بە پێچەوانەوە بێت و جێبەجێ نەکرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکدا ئەگەر لە شاندەکەدا ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕانی تێدا نەبوو و ئەوان دەڵێن ئەو شاندە شەرعیەتی نییە، ئایا ئێوەیش هەمان هەڵوێستتان دەبێ، قوباد تاڵەبانی گوتی:" نەگەیشتووینەتە ئەوەی کە تاوتوێی ئەو شتە بکەین".




PM:02:03:04/11/2015