یەکگرتوو ٢٤ پۆستی حكومەتی خۆجێی دهۆکی وەرگرت
پۆستەكانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای دهۆك دابەشكراو یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 24 پۆستی پارێزگاكەی وەرگرت.
لەمبارەیەوە سەباح باپیر سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک بە NRT ڕاگەیاند، یەکگرتوو پۆستی جێگری پارێزگاری دهۆک و دوو راوێژکاری پارێزگار و بەڕێوەبەری سێ ناحیەو ١٨ بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەرگرتووە.
هاوکات عیماد گۆران سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، پارتی پێشنیازی هیچ کۆبوونەوەیەکی بۆ یەکێتی نەکردووە سەبارەت ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانی پارێزگای دهۆک.
PM:02:31:10/11/2015