وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند تشرینی یه‌که‌م بڕی ٥٩٥،٥٢٨ به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده کردووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماری هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2015 بڵاوكرده‌وه، و به‌پێی راپۆرته‌كه بڕی ١٨،٤٦١،٣٥٧ به رمیل نه وتی خاو واته تێکڕای ٥٩٥،٥٢٨ به‌رمیلی رۆژانه له‌ڕێگای بۆڕی نه وتی کوردستان بۆ به نده ری جیهان له تورکیا هه نارده کردووه.
راپۆرته‌که ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات له کێلگه نه‌وتیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ١٣،٦١١،٢٥٢ به‌رمیل "واته تێکڕای ٤٣٩،٠٧٣به رمیلی رۆژانه" به شداریان کردوه و ئه و کێڵگانه‌ش که له لایه‌ن کۆمپانیای نه‌وتی باکور به‌ڕێوه ده‌بردێن، به ٤،٨٥٠،١٠٥ به‌رمیل "واته به تێکڕای ١٥٦،٤٥٥ به‌رمیلی رۆژانه" به شداریان کردوه.
ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا ئەوەش خراوەتەڕوو بەهۆی چەند بار‌و دۆخێک که له دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمدایه، له مانگی تشرینی یەکەم هێڵی بۆریی هەناردەکردن بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لەکار کەوتووە ئەوەش بەهۆی کاری تێکدەرانە و دزیکردنەوە ڕوویداوه".
سامانه سروشتیه‌کان له‌مانگی رابردوودا هیچ بڕێکی نه‌وتیان راده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆی عیراق نه‌کردووه، وه‌ک راپۆرتکه باسی ده‌کات.