شەرڤانان و گەریلا ٥ گوندیان لە ناوچەی شەنگال كۆنترۆڵ کرد

شەڕڤانان‌و گەریلاكان لە ئۆپەراسیۆنێكدا 5 گوندیان لە ناوچەی شەنگال لەدەستی چەكدارانی داعش رزگار كرد.

ئۆپەراسیۆنی هێزی شەرڤانانی یەبەشە و یەپەژە - شەنگال کە لە ٨/ ١٠وە لە گەلی شلۆ بە هاوکاری گەریلاکانی هەپەگە و یەژا- ستار دەستی پێ کردوە  تا ئەمرۆ ٥ گوند بە ناوەکانی فاو، زەکۆ، موجولی، سەهێل و بیرکاسم لە چەتەکانی داعش رزگار کران.

بەپێی لێدوانی شەڕڤانانی یەبەشە لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیونەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژرا و ١١ جەنازەی چەتەکان کەوتە دەستی هێزەکانی یەبەشە. هەروەها رایگەیاند: کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنی لە دۆشکە و بیکەیسی و کڵاشینکۆف ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژکراو و ٣ ماتۆر سکیل ٥٠٠ مین کەوتنە دەستی هێزی یەبەشە و یەپەژەی شەنگال.

ئەوەش خراوەتە روو کە لە ئۆپەراسیونەکەدا گەریلایەکی هەپەگە کە پێشتر ناوی ئاشکرا کرابوو (شەرڤان رۆژهەڵات) و هەروەها شەرڤانێکی یەبەشەش شەهید بوون.

لە کۆتایی لێدوانەکەدا فەرمادەی یەبەشە رایگەیاند کە ئۆپەراسیونی گەلی شلۆ و هەڵمەتی ئازادکردنی شەنگال بەردەوام دەبێت




PM:07:29:11/11/2015