ھێزی پێشمەرگە مژدەی سەرکەوتن رادەگەیەنێت

فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک رایگەیاند ھێزی پێشمەرگە پێشڕەوی زۆر باشی کردووە و ناوچەیەکی زۆری ئازادکردووە، بۆیە لەماوەیەکی نزیکدا مژدەی سەرکەوتن رادەگەیەنن.

فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک لەشنگال (شێخ عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ھێزی پێشمەرگە زۆربەی شوێنە ستراتیژییەکانی شەنگالی کۆنتڕۆڵکردووە و پێشڕەوی زۆر باشی کردووە و زیانی زۆریش بە داعش گەیندراوه‌، بۆیە لەماوەیەکی نزیکدا مژدەی سەرکەوتن بە خەڵکی کوردستان رادەگەینرێت.

لای خۆیشیەوە فەرماندەی پێشمەرگە لەشنگال عەمید (ئاشتی کۆچەر) رایگەیاند: داعش زۆر لاوازبووه‌ و وا بەرە و بەعاج رادەکەن وھێزەکانی ئێمەیش لەکاتی چوونیان تەقەیان لە کاروانێکی ئەوان کرد و دوو ئۆتۆمبێلیان سووتاندن و ژماره‌یه‌ك داعش كوژران.




PM:03:27:12/11/2015