تاڵەبانی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان به مه‌به‌ستی پشكنینی پزیشكیی سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكات.
له‌و باره‌یه‌وه پزیشكی تایبه‌تیی تاڵەبانی رایاگه‌یاند: بڕیاربوو چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال به مه‌به‌ستی ئه‌و زنجیره چێك ئه‌په سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا بكات، به‌ڵام له‌سه‌ر داوا و خواستی به‌ڕێزیان بۆ كاتێكی تر دواخرا، ئێستا به كاتێكی باش و له‌بار ده‌زانرێت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و زنجیره پشكنیانه، پشت به‌خوا له دوای ئه‌نجامه‌كان به‌ڕێزیان به سه‌لامه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.
ئه‌وه‌یشی رونكرده‌وه، له‌و كاته‌وه‌ی به‌ڕێزیان دوای چاره‌سه‌ره‌كردنی له‌ئه‌ڵمانیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه زیاتر له‌ساڵێكه، به چاودێریی و رێنمایی تیمیه پزیشكییه‌كه‌مان لێره پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی بۆ كراوه، خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامه‌كان له هه‌موو ئاستێكدا پۆزه‌تیڤ و دڵخۆشكه‌ر بووه و رۆژ به رۆژ ته‌ندروستیی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌ره‌وپێشچوندایه، كه ئومێد ده‌كرێت زیاتریش پێشكه‌وتن به خۆوه ببینێت .
PM:02:43:13/11/2015