بەیانی مووچەی ئەم توێژە فراوانە دەدرێت

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند" سبەی یەکشەممە ١١/٢١ مووچەی مانگی ئابی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت".

بەپێی راگەیەنداروێکی وەزارەتی ناوبراو کە لەماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاوکراوەتەوە" بەیانی سەرجەم مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە مووچەی مانگی ئابی وەزارەت وەردەگرن".

ژمارەی مامۆستایانی کوردستان زیاتر لە ١٢٠ هەزار مامۆستا دەبن.

پێش خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەکەوتە ریز بەندی دواوە، بەڵام دوای خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان لە سلێمانی مووچەی ئەو وەزارەتە پێشخرا. 




AM:10:30:21/11/2015