ئەلی باپیر لەو پەیامەدا کە بۆ سپی نێردراوەو چەندین خاڵ دەگرێتە خۆی بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەن و بەرپرسێک بهێنێت و کۆمەڵێک ئامۆژگاری و را ئاراستەی لایەنەکان دەکات کە لەبڕگەیەکیدا هاتووە" هه‌رچی زووتر ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاو و بڕیار‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه له‌حاڵه‌تی نائاساییدا هاتوونه ئاراوه‌و، گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت‌و ئیعتیبار بۆ دامه‌زراوه‌و ده‌زگاكان، كه به‌بێ ئه‌وان مانایه‌ك بۆ هه‌رێم‌و قه‌واره سیاسییه‌كه‌مان نامێنێ، به‌تایبه‌ت: په‌رله‌مان‌و حكوومه‌ت‌و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریی!".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، نه‌ك گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی سفر
له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا به‌پێویستی ده‌زانم، وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعیی‌و نیشتیمانیی، چه‌ند بنه‌مایه‌ك بخه‌مه‌ڕوو، كه پێموایه ڕه‌چاوكردن‌و پێوه‌پاندبوونیان، مایه‌ی ده‌ربازبوونمانه، له‌گێژاوی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانمان، كه له ئه‌نجامی به‌رده‌وامیی‌و كه‌ڵه‌كه‌بوونیاندا، زۆربه‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌رمان ته‌واو بێزار بووه:
یـــه‌ك:
هه‌ست پێكردن‌و دیتنی هه‌ڵه‌و كێشه‌كانمان وه‌ك خۆیان‌و، دان پێداهێنانیان، نه‌ك نادیده‌گرتن‌و نكووڵیی لێكردنیان، پێغه‌مبه‌ریش "صلی الله علیه وسلم" زۆر جوانی فه‌رمووه: {إذا أراد الله بِعَبْدٍ خيراً: فقَّهه في الدين، وزهَّدَه في الدنيا، وبصَّره عُيوبَهُ} رواه البيهقي عن أنس، واته: هه‌ركات خوا چاكه‌ی بۆ به‌نده‌یه‌كی ویست: له‌ئاییندا شاره‌زای ده‌كات‌و، وای لێده‌كات دنیا به‌كه‌م بگرێ‌و، كه‌م‌و كووڕییه‌كانی خۆی پێشان ده‌دا.
هیچ گومانیشی تێدانیه كه دان به هه‌ڵه‌دا هێنان، جوامێرییه (الإعتراف بالخطأ فضيلة) وه تێچوو و خه‌رجییشی زۆركه‌مه‌و، پینه‌و په‌ڕۆو پاساوی بێجێش بۆ هه‌ڵه، دادی كه‌س نادات‌و هیچی لـێ سه‌وز نابێ.
دوو:
كۆمه‌ڵگای سه‌ركه‌وتوو، ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌كانی بتوانن خۆیان له‌گرێ‌و گۆڵیی ده‌روونیی‌و سیاسیی پێشوو ده‌رباز بكه‌ن‌و، له‌جیاتی له‌مێژوودا ژیان، ده‌رس‌و په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگرن.
ســێ:
نابێ هیچ كه‌س نكووڵیی له‌وڕاستییه تاڵه بكات، كه ئه‌م واقیع‌و هه‌ل‌و مه‌رجه دژوار‌و ناله‌بارو بێزاركه‌ره‌ی ئێستامان، ده‌رهاویشته‌ی شێوه‌ی حوكمڕانیی، چاره‌گه سه‌ده‌ی ڕابردوومانه، كه له‌ئه‌نجامی گرێدراویی حیزبه حوكمڕانه‌كان به‌كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی كه‌سیی‌و ده‌سته‌یی‌و حیزبییدا، ڕێ نه‌درا له‌هه‌رێمدا دامه‌زراوه‌كان (مؤسسات) به‌مانای ڕاسته‌قینه‌یان دروست ببن، چونكه له‌كاتی به‌دامه‌زراوه‌كردنی كاره‌كاندا، ڕێ ده‌گیرێ له گه‌نده‌ڵیی‌و قۆرخكاریی‌و، به‌خه‌ڵك فرۆشتنه‌وه‌ی به‌شێك له‌مافه‌كانیان، وه‌ك ئیمتیازی حیزبیی‌و، منه‌تبارو چاوبه‌ره‌ژێركردنیان!
چــوار:
ڕاستییه‌كی جه‌ڕبێنراو و سه‌لمێنراوی مێژووییه‌و، خوای كاربه‌جێش له چه‌ندان ئایه‌تی قوڕئانی به‌رزو به‌پێزدا ڕایگه‌یاندوه، كه كۆمه‌ڵگاو قه‌واره سیاسییه‌كان، هه‌میشه له‌ئه‌نجامی جه‌ورو سته‌م‌و بێدادیی‌و چینایه‌تیی‌و قڕیی‌و پڕیی‌و، خۆشگوزه‌رانیی‌و زێده‌ڕۆیی (إتراف وإسراف)ی كه‌مینه‌یه‌كی قۆرخكه‌ری ده‌سته‌ڵات‌و سامان (السلطة والثروة)، له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگادا، هه‌ره‌س دێنن: {وَإِذَا أَرَدْنَا أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُواْ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا الْقَوْلُ فَدَمَّرْنَاهَا تَدْمِيرًا} الإسرا‌ء -16-، واته: وه‌هه‌ركات ویستمان كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌نێوبه‌رین، فه‌رمان به‌خۆشگوزه‌رانه‌كانی ده‌كه‌ین "به‌چاكه‌كاریی‌و وازهێنان له سته‌م‌و خراپه" كه‌چی ئه‌وان خراپه‌و لادانی تێدا ده‌كه‌ن‌و، سه‌ره‌نجام بڕیاریان به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێ‌و، به‌ته‌واویی وێرانی ده‌كه‌ین.
پــێــنـج:
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕێ له‌تێكچوون، یان به‌لای كه‌مه‌وه: به‌ره‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌واره سیاسییه‌كه‌مان بگرین، ده‌بێ ئه‌و بڕیار به‌ده‌ست‌و به‌رپرسانه‌ی خۆیان‌و ده‌وروبه‌ریان، كه بوونه‌ته چینێكی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی دابڕاو له‌خه‌ڵك‌و، له‌هه‌مووشتێكدا جیاواز‌و خۆجیاكه‌ره‌وه، به‌زووترین كات بێنه‌وه سه‌ر ڕاسته ڕێ‌و، واز له‌و به‌زم‌و بازاڕه‌یان بێنن‌و، له‌هه‌موو ڕووێكه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه نێوخه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره بێزار‌و تووڕه‌كه‌ی خۆیان‌و، چیدیكه به چه‌پڵه لێدان‌و هوتاف بۆ كێشانی كه‌سانێك، فریو نه‌خۆن، كه بۆ دابین كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ناشه‌رعییه‌كانی خۆیان، له‌په‌نای ئه‌و بارودۆخه نه‌خۆشه‌دا، دنیایان بۆ ده‌كه‌نه شامی شه‌ریف،و ڕه‌شیان به‌سپیی‌و، سپییان به‌ڕه‌ش ده‌خه‌نه به‌رچاو!
شــه‌ش:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م‌و زه‌مینه خۆشكه‌ریش له‌م ئان‌و ساته‌دا، بریتیه له هه‌رچی زووتر ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌نگاو و بڕیار‌و ڕه‌فتارانه‌ی كه له‌حاڵه‌تی نائاساییدا هاتوونه ئاراوه‌و، گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت‌و ئیعتیبار بۆ دامه‌زراوه‌و ده‌زگاكان، كه به‌بێ ئه‌وان مانایه‌ك بۆ هه‌رێم‌و قه‌واره سیاسییه‌كه‌مان نامێنێ، به‌تایبه‌ت: په‌رله‌مان‌و حكوومه‌ت‌و ده‌سته‌ڵاتی دادوه‌ریی!
ئنجا دوای ئه‌وه: كۆبوونه‌وه‌كردن‌و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنی جیددیی، له‌هه‌موو ئاسته‌كانداو به‌میكانیزمی گونجاو، بۆ دانانی نه‌خشه ڕێگاو پلان‌و به‌رنامه‌ی ڕاست‌و واقیعیی، بۆ چاره‌سه‌ری گرفت‌و كێشه جۆراوجۆره‌كانمان، كه پشووی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ریان سواركردوه‌و، خه‌ریكن به‌ته‌واویی بێزار‌و نا‌ئومێد ده‌بن‌و، متمانه‌یان به واقیعه سیاسییه‌كه‌مان نامێنێ.
حه‌وت:
ئامانج له‌خودی قه‌واره‌ی سیاسیی‌و تێكڕای پێگه‌و به‌رپرسیارێتییه‌كانی، دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكه، "چونكه به‌رپرسیارێتیی ئه‌مانه‌ت‌و ئامڕازه‌و، خزمه‌تی خه‌ڵك ئامانجه" بۆیه با هه‌موولایه‌كمان ئاماده‌بین، سه‌د پێگه‌و به‌رپرسیارێتیی بكه‌ینه فیدای به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك‌و وڵات.
هـــه‌شـت:
هه‌میشه كێشه‌و گرفته‌كانمان به پشتگوێ خستن‌و وه‌خران، گه‌وره‌تر ده‌بن، وه‌ك تۆپه‌ڵه به‌فرێكی خلۆر كراوه، كه هه‌تا به‌ره‌وخوار بچێ، زلتر ده‌بێ، بۆیه هه‌ندێك كێشه كه كاتی خۆی به‌ئاسانیی چاره‌سه‌ر ده‌كران، ئێستا چاره‌سه‌ریان حه‌وجێ‌ی چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یه‌و، ئه‌گه‌ر ئێستاش چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، له‌داهاتوودا چاره‌سه‌ریان قورستریش ده‌بێ.
نـۆ:
عێڕاق‌و ناوچه‌كه‌و دنیاش به‌ره‌و گۆرانكاریی گه‌وره گه‌وره ده‌چن‌و، پێموایه پاش له‌كۆڵ كرانه‌وه‌ی به‌ڵای (داعش) له‌سوریاو عێڕاق "كه‌ئێستا هه‌ست پێ ده‌كرێ ئیراده‌یه‌كی جیددیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌بێ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته" كه‌ش‌و هه‌وای عێڕاق‌و ناوچه‌كه ده‌گۆڕێ‌و، مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی ئێستا پێمان ده‌كرێ‌و، بۆمان ده‌كه‌ن، دواتر: پێمان بكرێ، یان بۆمان بكه‌ن! بۆیه با ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا، زۆر هه‌ل‌و ده‌رفه‌تی گرنگمان "به‌هۆی زاڵكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی شه‌خسیی‌و حیزبییه‌وه، له‌ده‌ست داون" ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش له‌ده‌ست نه‌ده‌ین‌و، دڵنیاش بین: ئه‌گه‌ر خۆمان بۆخۆمان نه‌بین، هیچ كه‌س بۆمان نابێ!
ده:
با به‌زه‌ییمان به‌خۆمان‌و هه‌رێمه‌كه‌مان دابێ، كه له‌لایه‌كه‌وه له‌بن باری قه‌رزدا، پشتی چه‌ماوه‌و، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، شه‌ڕی داعش، له‌به‌ر ده‌رگایه‌تی‌و، له‌لایه‌كی سێیه‌میشه‌وه: بێكاریی‌و بێبازاڕیی‌و بێ مووچه‌یی بۆته سه‌رباری خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ره ماندوو و بێزاره‌كه‌ی، بۆیه باهیچ كاممان بێ باك‌و بێ منه‌ت نه‌بین‌و، هه‌رچی زووتره، قۆڵی هیممه‌ت له چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی كێشه‌كانمان هه‌ڵماڵین.
له‌كۆتاییش ده‌ڵێم:
یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی نێوخۆی هه‌رێم، هۆكاری زیاتر دابه‌زینی سه‌نگ‌و قورساییه‌تی، له‌لای دۆست‌و دوژمن.
دووه‌م: ئه‌وكه‌سه دڵسۆزتر‌و به‌په‌رۆشتره بۆ خه‌ڵك‌و وڵات، كه ده‌ستپێشخه‌ریی زیاتر ده‌كات بۆ چاره‌سه‌رو چاكسازیی، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حیسابی مافه‌كانیشی بێ.
عــه‌لــی بــاپـــیـر
9/ صفر/1437 كـ
21/11/2015ز
هـه‌ولــێــر