وێنەگرێكی كورد له‌سه‌ر شه‌نگال خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی پێده‌درێت
فۆتۆگرافه‌رێكی كورد له‌سه‌ر دیكۆمێنتكردنی ڕووداوه‌كانی شه‌نگال و وه‌كو یه‌كه‌م فۆتۆگرافه‌ری كورد، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی (ڕۆری پیك تروست) ی به‌ریتانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
زمناكۆ ئیسماعیلی فۆتۆگرافه‌ر له‌سه‌ر وێنه‌گرتن و به‌دیكۆمێنتكردنی ڕووداوه‌كانی شه‌نگال و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هات، خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی به‌ریتانیا به ناوی خه‌ڵاتی (ڕۆری پیك تروست) به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
زمناكۆ ئیسماعیل له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له سه‌نته‌ری میترۆ له سلێمانی ڕاگه‌یاند، خه‌ڵاته‌كه بۆ ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه بوو كه به سه‌ربه‌خۆ كارده‌كه‌ن.
وتیشی: خه‌ڵاته‌كه ماوه‌ی 20 ساڵه به‌رده‌وامه و بۆ یه‌كه‌مین جاره كوردێك ئه‌و خه‌ڵاته ی وه‌رگرتوه, وتیشی خه‌ڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێك له كاره‌كانی كه باس له تاوانه‌كانی تیرۆر دژ گه‌لی كورد ده‌كات وه‌رگرتوه.
فۆتۆگرافه‌ر زمناكۆ ئیسماعیل ماوه‌ی 4 ساڵه كاری فۆتۆگرافی ده‌كات و ماوه‌ی 11 ساڵیشه وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس كارده‌كات.
PM:03:15:23/11/2015