كۆسرەت رەسوڵ پەیامێك بڵاودەكاتەوە
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌وڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو، جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان په‌یامێک بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په ده‌نێرێت.
ئێوارەی دوێنێ لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان به ئامانجی تیرۆرکردنی به چه‌کی بێده‌نگ هێرشکرایه سەر ئۆتۆمبێله‌که‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) که لەوکاتەدا ده‌میرتاش خۆشی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووە، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که به‌شی دووهوهی ئۆتۆمبێله‌که‌ی گولـلهنهبڕبوو هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بوو.
به‌و بۆنه‌یه‌وه کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی په‌یامێک بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی هه‌ده‌په، ده‌نێرێت.
ده‌قی په‌یامه‌که:
برای به‌ڕێزم: سڵاحه‌دین ده‌میرتاش
سڵاوێکی شۆڕشگێڕانه...
زۆر به‌داخه‌وه هه‌واڵی هه‌وڵی تیرۆرکردنی به‌ڕێزتان و ته‌قه‌کردن لێتانم بیست، به‌م بۆنه‌یه‌وه ئیدانه‌ی هه‌موو کارێکی تیرۆرستی له‌م جۆره ده‌که‌م و حه‌زده‌که‌م دڵنیات بکه‌مه‌وه که پێویسته به‌رده‌وام بن له خه‌بات و قوربانیدان بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌کانی گه‌له‌که‌مان و ئه‌م جۆره کرده‌وه ترسنۆکانه ساردتان نه‌کاته‌وه له خه‌بات کردن.
جارێکی تر ئیدانه‌ی ئه‌م کاره تیرۆرستیه ده‌که‌م و به‌هیوام کاروانی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان بگاته ئامانجی خۆی.
کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی
جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
23/11/2015
PM:04:10:23/11/2015