پارتی و گۆڕان له‌سلێمانی کۆبوونه‌وه‌و یه‌کێتی رای پارتی بۆ گۆران له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخه‌که گواسته‌وه‌و گۆڕانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جڤاتی نیشتمانی تا بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا که دوای کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن له بینای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له سلێمانی، هه‌ریه‌ک له سه‌عدی پیره ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و شۆڕش حاجی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بۆ رۆژانامه‌نووسانیان سازکرد، سه‌عدی پیره باسی له‌وه کرد که ئه‌وان رای پارتیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخه‌که گه‌یاندووه به گۆڕان و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه له‌ده‌زگاکانی خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
پیره له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتیقەیرانی دارایی ھەرێم و شەڕی داعش و کێشەکانی ھەرێم و بەغداو بارودۆخی باکورو ڕۆژئاوای کوردستان، بەتایبەت لەمکاتەدا کە ژمارەیەک لەزلھێزەکان دەستیانوەرداوەتە بارودۆخەکە، تاووتوێکراوە".
سه‌عدی پیره سه‌ره‌تای قسه‌کانی هێرشی کرده سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی رووداو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ئه‌وه‌ی ئێوه له سێ رۆژدا له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کان بلآویده‌که‌نه‌وه راستنین.
شۆڕ حاجی، وتەبێژی بزووتنەوەی ڕایگەیاند" هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان نەگۆڕە و دەبێت دۆخی سیاسی هەرێم ئاسایی بکرێتەوە".
سه‌عدی پیره لای خۆیه‌وه وتی "هەستمان کرد کە ئاماژەی ئەرێنی هەیە بۆیە قۆناغی دووەمی کۆبوونەوەکانمان دەستپێکرد".
شۆڕش حاجی وتیشی " ئێمە و یەکێتی تا ئێستا سورین لەسەر پڕۆژە یاسای پرسی سەرۆکایەتی هەرێم و کاری بۆ دەکەین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی باسی له‌وه‌ش کرد تەوەرێکی تری سه‌ره‌کی کۆبونەوەکە داکۆکیکردن بووە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان و دەستپێکردنەوەی کارەکانی لیژنە ھاوبەشەکانیان تا دەگەنە ڕێکەوتننامەیەکی سیاسی لەنێوان ھەردوولادا.
وتیشی:"لەگەڵ گۆڕان زۆر نزیکین لەیەکترو ماڵی یەکتر پێ دەزانین و پێوستمان بەچاوساغ نییە بۆ دۆزینەوەی ماڵی یەکتر".
سه‌عدی پیره سه‌ره‌تای قسه‌کانی هێرشی کرده سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی رووداو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ئه‌وه‌ی ئێوه له سێ رۆژدا له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کان بلآویده‌که‌نه‌وه راستنین.