ژنێك له‌رۆژی هەڵمەتی روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی خۆی كوشت
ئه‌مڕۆ 25ی نۆڤه‌مبه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵمه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان دهستپێدهكاتو ساڵانه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بهردهوامدهبێو هەر ئەمرۆش لە قەزای كفری خۆی خنكاند.
ئەمرۆ له‌ده‌ستپێكی هه‌ڵمه‌ت بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی ئهنجامدهدهنو ده‌یانه‌وێت، مامۆستایانی ئاینی له‌ڕێگه‌ی وتاری هه‌ینییه‌وه، كه كاریگه‌رترین وتاره له‌سه‌ر هاوڵاتیان تا ئێستا به‌كۆمه‌ڵ هاوڵاتیان ئاماده‌ی ده‌بن، هۆشیاری دژی تووندوتیژی به‌رامبه‌ر ڕه‌گه‌زی مێیینه بگه‌یه‌ننه ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
هاوكات هەر ئەمرۆ ژنێك لە ناحیەی كۆكزی قەزای كفری خۆی هەڵواسیو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
PM:01:46:25/11/2015