وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند" ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئابی ژمارەیەک وەزارەت و دەزگا دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردۆتەوە رۆژی یەكشەممە 2015/11/29 مووچەی مانگی ئابی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووریی و كاروباری شەهید و ئەنفالكراوان، خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
رۆژی دووشەممە 2015/11/30 مووچەی مانگی ئابی وەزارەتەكانی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، كارەبا، ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەكان، بازرگانی و پیشەسازی، پلاندانان و دەزگاكانی مین، دیوانی چاودێریی دارایی و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دەستەكانی ماف، ژینگە، وەبەرهێنان، دەستپاكی و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.
رۆژی سێشەممە 2015/12/1 مووچەی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕۆشنبیری و لاوان و گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەكرێت.