لەشوێنی شەهیدكردنی تاهیر ئیلچی دیسان تەقە كرایەوە

‌تاهیر ئیلچی
ئەمرۆ لە‌ لایەن چەند چەكدارێكەوە تەقە لە  سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ئامه‌د كرا كە بۆ لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی شەهید كردنی تاهیر ئیلچی سەردانی شوێنی شەهیدكردنەكەی كردبوو.

 بەپێی هەواڵی میدیاكانی باكوری كورستان، ئەمرۆ ره‌مه‌زان سۆڵماز، سه‌رۆكی داواكاری گشتیی ئامه‌د و چه‌ند پارێزه‌رێك، بۆ لێكۆڵینەوەی زیاتر سەردانی ئەو شوێنەیان كرد كە پارێزەر تاهیر ئیلچی تیێدا شەهید كرا، بەڵام لەلایەن چەند كەسێكەوە تەقەیان لێدەكرێت‌و پاشان تەقەكەرەكان لەگەل پۆلیس دەبێت بە شەڕیان‌و سەرۆكی داواكاری گشتی لە شوێنەكە دەرباز دەبێت.




PM:03:29:30/11/2015