بارزانی گەیشتە سعودیە
لەچوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتانی كەنداو ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سعودیە كۆببێتەوە.
رۆژی یەكشەممە رابردوو لەسەردانەكەیدا بۆ وڵاتانی كەنداو، بارزانی لە شاری ئەبوزەبی لەلایەن شێخ محەممەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەیی باڵای هێزە چەكدارەكانی دەوڵەتی ئیمارات پێشوازی لێکرا.
ئێوارەی ئەمرۆش گەیشتە ریازو بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعودیە كۆببێتەوە.
PM:10:09:30/11/2015