یادی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی بەرز رادەگیرێت

دووەمین ساڵیادی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیان لە ژێر دروشمی "كاوە لەیاد ناكەین، هەموومان لەكەلار دەبین" رۆژی شەممەی داهاتوو دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەكە چالاكییەكانی دووەمین ساڵڕۆژی تیرۆركردنی رۆژنامەنوس كاوە گەرمیانی بەم جۆرە دەبن:

كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی مەراسیمێك لەسەر گۆڕی شەهید ئەنجام دەدرێت.

كاتژمێر 3ی عەسر مەراسیمێك لەهۆڵی بۆنەكانی كەلار‌و بەخشینی دووەمین مەدالیای ئاڵتونی كاوە گەرمیانی ئەنجام دەدرێت.

كاتژمێر 8ی شەو تا ساتەوەختی شەهیدكردنی مەراسیمێك لەشوێنی تیرۆركردنەكەیدا ئەنجام دەدرێت.

كاوه‌ گه‌رمیانی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ گۆڤاری‌ رایه‌ڵ‌‌و په‌یامنێری‌ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌ له‌گه‌رمیان، له‌ 2013/12/5 له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ درایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی‌ گولـله‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا، تیرۆركردنیشی‌ ناڕه‌زاییه‌كی‌ زۆری‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان به‌دوای‌ خۆیدا هێنا.





PM:04:20:02/12/2015