شەنگال.. ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید بوون
بەهۆی تەقینەوەیەك لەقەزای شەنگال 5 پێشمەرگە شەهید بوونو ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
لەمبارەیەوە حەیدەر شەشۆ فەرماندەی ھێزەکانی پاراستنی شنگال، بەتۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥، لەگوندی (جدال)ی رۆژئاوای شنگال، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی ژمارەیەک پێشمەرگە، خانوویەک بەھۆی بوونی بۆمبی چێندراو تێیدا تەقیەوە.
وتیشی:"لەئەنجامی تەقینەوەکەدا پێنج پێشمەرگە شەھیدبوون و دوو پێشمەرگەی تریش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشدا کە ھۆکاری سەرەکی تەقینەوە بۆ بوونی ژمارەیەکی زۆر لەبۆمبی چێندراو لەناو قەزای شنگال دەگەڕێتەوە.
PM:09:42:02/12/2015