پەرلەمانتار عێزەت ئیسماعیل هەندێک راستی لەسەر وەزعی کارەبا ئاشکرا کرد‌و وتی" هەرگیز کارەبای هەرێم چاک نابێت".
لە پۆستێکی کورت‌دا لەبارەی کارەبا و باری ئابوری هەرێمەوە کە بە ناونیشانی "هەرگیز کارەبای هەرێم چاک نابێت"ەوە، عێزەت ئیسماعیل پەرلەمانتاری یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان چاك نابێت، هه‌تاوه‌كو هه‌مووی به‌ده‌ست ته‌نها یه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه (كۆمپانیاوه) بێت، چونكه ئه‌گه‌ر به‌وجۆره بێت ناكرێت ناوی بنێین كاره‌بای حكومه‌ت، به‌ڵكو ئه‌مه كاره‌بای كه‌رتی تایبه‌ته، به‌وپێیه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندێك هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان و وێستگه‌ی كاره‌بای له‌سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك هه‌یه‌و ئه‌و نرخ دیاریده‌كات".
لە درێژەی نووسینەکەیدا ناوبراو دەڵێت" ئه‌و گرێبه‌ستانه‌شی كه كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بۆ دابینكردنی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان خراپترین جۆری گرێبه‌سته، هه‌ربۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكات و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان چاك نابێت، ئه‌مه له‌لایه‌ك".
سەبارەت بە نرخی گازیش، عێزەت ئیسماعیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له‌به‌نزینخانه‌كاندا لیترێك گاز به 500 دیناره‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌یكڕێت به 800 دینار، ئه‌و پەرلەمانتارە دەپرسێت" ئەو ناعه‌داله‌تییه بۆ؟ هه‌ربۆیه پاره به‌شناكات و بوودجه نییه، كه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك پرسن و ده‌بێت چاره‌سه‌ری ریشه‌ییان بۆ بدۆزرێته‌وه".
عێزەت ئیسماعیل کە سەرۆکی لیژنەی داراییشە لە پەرلەمانی کوردستان، باس لە کێشە یاساییەکەی نێوان کۆمپانیای داناغاز و حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت" كۆمپانیای دانه غاز رایانگه‌یاندووه كه دوو ملیار دۆلاری بردووه‌ته‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باشه ئه‌م پاره‌یه له‌چی ده‌ده‌ن؟ له‌كوێ ده‌یهێنن؟ له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران قه‌رزاره".