"دەستەی نوێی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەخولی نوێ‌دا دەست بەكاردەبێت"
وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: هه‌وڵی جیدی هه‌یه كه ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی نوێی په‌رله‌مان، بخرێته خولی نوێی په‌رله‌مانه‌وه.
د. مەحمود عەلی یاسین، وتەبێژی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبەكەی ڕاگەیاند: " تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ به ناوی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان نه‌كراوه، به‌ڵام قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌ك تا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان بۆ خولی نوێی ساڵی دابێ ده‌ست به كار بێ ".
وتیشی: "وه‌كو پارتیی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان به سه‌رۆك و جێگر و سكرتێره‌كه‌یه‌وه بۆ خولی گرێدانی نوێی ساڵی دابێ كاری له‌سه‌ربكرێ و په‌ڕله‌مان بگه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی و، ده‌سته‌یه‌كی نوێ ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان ده‌ست به‌كاربێ، چونكه ده‌سته‌ی كۆن ئه‌سته‌مه ده‌ستبه‌كار ببێته‌وه."
ئاماژه‌یشی دا:" لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌كاردان، ته‌نیا دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێ، وه‌ك ده‌یشزانرێ كه له‌بارودۆخێكی وه‌ك ئێستادا دانیشتنی په‌رله‌مان سازنه‌درێ باشتره، چونكه كه دانیشتنی په‌ڕله‌مان ده‌كرێ ده‌بێ یاساییش ده‌رچوێندرێ و جێبه‌جێكردنی یاسایش پێویستی به باری دارایی هه‌رێم هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئێستا كه سه‌نگه‌ری هه‌رێم له‌جه‌نگی دژ به داعش زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تره، بۆیه ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مان ئاساییه.
PM:07:11:04/12/2015