گۆڕان: سەرکردەکانی پارتی ئێرەیی بەنەوشیروان مستەفا دەبەن

بەرپرسی میدیای گۆڕان رایگەیاند" نەوشیروان مستەفا ئەوەندە پاکە هەموو سەرکردەکانی پارتی لە پەرێزی خۆیانەوە ئێرەیی پێ دەبەن".

سەبارەت بە لێدوانی پارتی لەسەر کەیسی دادگاییکردنی نەوشیروان مستەفا، بەرپرسی میدیای گۆڕان، عەبدولەرەزاق شەریف بە سپی راگەیاند" هەولێر داگیرکراوە، هەر بڕیارێک لەلایەن حیزبی داگیرکراوە بدرێت، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە".

ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەڵێت" نەوشیروان مستەفا ئەوەندە پاکە هەموو سەرکردەکانی پارتی لە پەرێزی خۆیانەوە ئێرەیی پێ دەبەن".

ناوبراو وتیشی " باشترە سەرۆکی پارتی و خانەوادەکەی کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن و خەڵک بە لاڕیدا نەبەن".
 




PM:06:05:06/12/2015