هیچ زانكۆیەكی ئەهلی‌و حكومی لەهەرێمی كوردستان زۆر باش نیە
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ریزبه‌ندی باشترین زانكۆ حكومی‌و ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی رایگه‌یاند.
ریزبه‌ندییه‌كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مه‌راسیمێكدا، ریزبه‌ندییه‌كه راگه‌یه‌ندرا، زانكۆكانیش بۆ چه‌ند گروپێك دابه‌شكراون.
له ریزبه‌ندی زانكۆ حكومییه‌كاندا له گروپی A دا، هیچ زانكۆیه‌ك بونی نییه، واتە هیچ زانكۆیەك لە كوردستان زۆر باش نییە، لە ئاستەكانی دیكەش هیچ جیاوازییەك لەنێوان یەكەم و دووەمی زانكۆكان نییە، واتە زانكۆكانی هەر گروپێك هەمان ئاستی یەكدییان هەیە.
له گروپی B هه‌ریه‌كه له زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین، سۆران، كۆیه، سلێمانی و زاخۆ،له گروپی Cدا زانكۆكانی دهۆك، گه‌رمیان، رانیه، هه‌ولێری پزیشكیان تێدایه.
له گروپی Dیشدا زانكۆكانی چه‌رموو، هه‌ڵه‌بجه، پۆله‌ته‌كنیكی دهۆك، پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه، پۆله ته‌كنیكی سلێمانی تێدایه".
به‌هه‌مان شێوه له‌زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیشدا هیچ زانكۆیه‌ك له گروپی Aدا بوونی نییه.
له گروپی Bدا هه‌ریه‌كه له زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و زانكۆی جیهانی تێدایه.
PM:01:47:08/12/2015