فۆتۆ .. ئه‌رشیف
وته‌بێژی کۆما جڤاکی کوردستان ده‌مهات عه‌گید رایگه‌یاند" شه‌وی رابردوو بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمیر فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومان گونده‌کانی بناری قه‌ندیلیان کردووه".
ده‌مهات عه‌گید به سپی راگه‌یاند" بۆردومانه‌که له کاتژمێر 11 ی شه‌وی رابردووه ده‌ستی پێکردووه تا کاتژمێر 12 به‌ردوام بووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی کۆما جڤاکی کوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هیچ زیانێک به گه‌ریلا نه‌گه‌یشتووه.
له‌لایه‌کی تره‌وه نه‌هرۆ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر به سپی راگه‌یاند" بۆردومانه‌که گونده‌کانی ئینزێ و لێوژێ و بۆڵێی گرتۆته‌وه".
ناوبراو باسی له‌وه کرد که زه‌ره‌رو زیان به پرۆژه‌ی ئاو و کاره‌باو باخ‌و بێستانی ناوچه‌که گه‌یوه‌وه، "به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زه‌ره‌رێکی گیانی به‌دواوه نه‌بووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر وتیشی " به‌شێک له‌و گوندانه له‌به‌ر پاراستنی گیانیان گونده‌کانیان چۆڵکردووه، یان ژماره‌یه‌کی که‌م هاوڵاتی تیا ماوه".